Picture Viewer Max   

چاولێکردنی وێنە، گوێدان بە موزیک و هەروەها سەیرکردنی فیلم پێویستی بە بوونی پرۆگرامێکی تایبەتییە. Picture Viewer Max یەکێکە لەو نەرمەواڵانەی کە توانایی هەیە جگە لە نمایشی وێنەکان، موزیکیش لێبدا وفیلمەکانیشی پێ سەیر بکرێت. ئەم پرۆگرامە سادە و کەم قەبارەیە پشتیوانی لە نزیک بە زۆربەی فۆرمەتەکانی ئەم بوارە دەکات.هەروەها کرداری زۆرتریشی هەیە وەکوو:
-پرینت کردن
-نیشاندانی وێنە و رێکخستنیان
-گۆرینی فۆرمەتی وێنەکان
-وەرگرتن و بەرێکردنی وێنە بە شێوەی ئۆنڵاین
-جوانکاری و دەسکاریکردنی وێنەکان
-توانایی بڕینی فیلم
-توانایی وێنەگرتن و سێڤ کردنیان بە پرۆگرامەکە
-درووست کردنی ئسلایدشۆ
-چەندین کرداری تری ئەم بوارە

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 10.9MB
File ver    : 7.9
File format : exe
Date Added  : May 03/05/2020
Last viewed : May 03/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10

Free Download Free Download Free Download

AMS Beauty Studio v1.87   

AMS Beauty Studio نەرمەواڵەیێکی بەهێزی بواری بردنە سەری کەیفییەتی وێنەیە کە بە پێشکەوتووترین ئامرازی ستودیۆی جوانی تەیار کراوە. ئێوە بە کەڵک وەرگرتن لەم بەرنامەیە دەبنە خاوەنی پێشکەوتووترین سالۆنی جوانی. بە ئامرازە جۆراوجۆرەکانی ئەم پرۆگرامە بەهێزە دەتوانن پەڵە و چرچی پێست بە ئاسانی لە ناو بەرن و جوانییەکی تایبەتی بە وێنەکەتان بدەن.
لەم نەرمەواڵەیە دا کەرەسەی جۆراوجۆر هەن وەک: ماتیکی لێو، قەلەمی چاو، سێبەری چاو، ئامرازی لە ناو بردنی چرچی پێست، و هەروەها ئامرازێک بۆ گۆرینی شێوە و سایزی ئەندامانی دەم و چاو. ئەم نەرمەواڵەیە وێرای رواڵەتی ساکاری، بە چەند کرتە کردنێک و لە ماوەی چەند چرکەیێک دا دەتوانێ وێنەکانتان برازێنێتەوە. هێندێک لە تواناییەکانی ئەم پرۆگرامە بریتین لە:
- کرداری ماتیکی لێو
- کرداری خەتی چاو و توانایی گۆرینی رەنگی چاو
- توانایی کەم کردنەوە یان لە ناو بردنی چرچ و لۆچی دەم و چاو
- جوانتر کردنی روخسار ودرەوشان پێشاندانی وێنە
-توانایی روناک کردن وسەرنج راکێش کردنی پێست
- توانایی تەنزیمی درەوشانکردن، کۆنتراست و رەنگی دەم و چاو
بردنە سەری کەیفییەتی وێنە و لە ناوبردنی نویزەکان
- ئەوپەری کەیفییەت لە سەیڤ کردن دا
- و...هتد

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 3 MB
File ver    : 1.87
File format : Zip
Date Added  : May 03/05/2020
Last viewed : May 03/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 , 8 , 10
Free Download Free Download
Ashampoo® Photo Optimizer   

Ashampoo Photo Optimizer ئامرازێکە بۆ بەهینە کردن و دەسکاریکردنی وێنە. ئەم ئامرازە بەرهەمی کۆمپانیای Ashampoo یە، کە زۆربەی بەکارهێنەران ئەم ناوەیان بۆ ئاشنایە. هەر وەک دەزانین نەرمەواڵەکانی ئەم کۆمپانیا بەهێزە قسەی هەوەڵ و ئاخر لە ناو رەقیبەکانی خۆیدا دەکات، هەر بەم بۆنەوە دەتوانن پشت بە ئامرازەکانی بسپێرن و بە ئەرخایەنی بەکاری بهێنن.
رەنگە ئێوەش ئامرازی جۆراوجۆری رێکخستن و دەسکاریکردنی وێنەتان زۆر بەکارهێنابێ کە هەر یێکەش بۆخۆی تایبەتمەندی خۆی هەبووە. بەڵام ئەم ئامرازەی کە ئێستا دەیناسێنین تایبەتمەندی تایەبەت بە خۆی هەیە کە بێ گوومان سەرنجی ئێوە بۆلای خۆی رادەکێشێ. بەم نەرمەواڵە بەهێزە زۆر بە هاسانی دەتوانین وێنەکانی خۆمان دەسکاری بکەین. ئەگەر ئێمە لە گەڵ ئامرازی قوورس و دژوارەکانی گرافیکی کێشەمان هەبێ, ئەم ئامرازە دەتوانێ باشترین بژاردە بێ. بە چەند کرتە کردنێک دەتوانین وێنەکانی خۆمانی پێ بەهینە بکەین. لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە دەتوانین هیما بۆ پشتگری لە وێنەکانی هەڵگیراو بە هۆی کامێرا دیجیتاڵیەکان بکەین.هەروەها دەتوانین هێما بۆ رێکخستنی رەنگ، بەهینەکردنی وینەکان، چارەسەر کردنی سوورایی چاو، رێکخستنی رووناکایی وێنەکان، گۆرینی وێنە بۆ سەر رەش و سپی بە کرتەکردنێک، دەسکاریکردنی خێرا و ئیمکانی سووراندنی وێنە بە شێوازی جۆراوجۆر و گەورەکردنی وێنەکان بە بێ دابەزینی چۆنیێتی وێنەکان و...بکەین. بە کورتی چەند تایبەتمەندی ئەم ئامرازە بریتین لە:
-توانایی بارکردن و پێشاندانی خێرای وینەکان
-هەبوونی بژاردەی جۆراوجۆر بۆ دەسکاریکردنی خێرای وێنەکان
-پشتگری کردن لە فۆرمەتە جۆراوجۆرەکانی وێنە
-سووراندن، تەنزیمی رووناکی، کۆنتراست و ئێفکێت دانان لە سەر وینە
-بەهینەکردن و زۆرکردنی چۆناییەتی وێنە بە چەند کرتەکردنێک
-بینینی وێنەکان بە شێوەی بە شێوەی شاخەیی و پێشاندانیان بە کرتەکردنێک
-گۆڕینی وێنە بۆ سەر وێنەی رەش و سپی یان Sepia و پێچەوانە کردنی رەنگەکان تەنیا بە کرتەکردنێک
-لابردنی سوورایی چاو کە هێندێک جار لە وێنەگرتن دا بە سووری دەردەکەوێ
-پشتگری تەواو لە کامێرای وێنە گرتن و توانایی دیتنی راستەوخۆ لە کاتی پەیوندی بە پێژمێر
-هەڵگرتنەوەی پاڵپشتی خۆکارانە لە وێنەکان
-و...
تێبینی:دوای دامەزراندنی ئامرازەکە فایلی Registration ئیجرا بکەن هەتا بەرنامەکە بشکێ و بێ سنوور کەڵکی لێوەربگرن

Product Details:
License     : Registration
Publisher   : Click here
File size   : 32.18 MB
File ver    : 4.0.3
File format : exe
Date Added  : May 03/05/2020
Last viewed : May 03/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download
Acme Photo ScreenSaver Maker   

ئەم نەرمەواڵە کەم قەبارەیە بۆ درووست کردنی سکرین سێروێر بە کار دەهێنرێ. بە دانانی وێنە لە تەنیشت یێک و زێدەکردنی ئێفکێت دەتوانن سێروێری زۆر سەرنجراکێش بخووڵقێنن.هەروەها بە دانانی مووزیک دەتوانن سێروێرەکان هێندەیتر سەرنجراکێش تر بکەن. کارپێکردنی ئەم ئامرازە زۆر هاسانە و بەکارهێنەری نوێکاریش دەتوانێ کەڵکی پێویستی لێوەرگرێ بە بێ ئەوەی کە شارەزایی لە بەکارهێنانیدا هەبووبێ. گونجاوی بەرنامە لە گەڵ فۆرمەتە جۆراوجۆرەکانی وێنە و هەروەها بوونی ٤٠ ئێفکێتی جۆراوجۆر بۆ وەجووڵە خستنی وێنەکان، ئیمکانی درووستکردنی سێروێری پریوات، ئیمکانی پێوەلکاندنی ئایکۆنی تایبەتی بۆ چوونەدەر و چەند تایبەتمەندیتر بە گرینگترین تواناییەکانی ئەم نەرمەواڵەیە دەژمێردرێن.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 1.67 MB
File ver    : 2.52
File format : exe
Date Added  : May 03/05/2020
Last viewed : May 03/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download
FotoSketcher   

FotoSketcher پرۆگرامێکە بۆ دەسکاریکردنی وێنە دیجیتاڵیەکان بۆ سەر شێوەی هونەری وەک تەراحی کردن بە قەلەم، نەقاشی، رەش و سپی کردن، نەقاشی رەنگ و رۆن و... بەم بەرنامەیە دەتوانرێ کارتی لە دایک بوون، یان هەر بۆنەیێکی تری پێ درووست بکرێ و وێرای ئەوانەش دەتوانرێ وێنەکان بەو ئامرازانەی کە لە پرۆگرامەکە جێگیر کراون، بە شێوەیێکی بەرچاو کەیفیەتیان ببردرێتە سەروەکوو بردنە سەری کۆنتراست و کەم و زۆر کردنی رەنگەکان و بردنە سەری درەوشانی و...هتد
بۆ دیتنی بەشێک لە وێنە دروست کراوەکانی ئەم پرۆگرامە کرتە لێرە بکە

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 10.9 MB
File ver    : 3.20
File format : exe
Date Added  : May 04/05/2020
Last viewed : May 04/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: 7 / 8 / 10
Free Download